ڕۆژی شەممە #08-06-2024# لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی ئێراق تاوتوێ کران.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری ئێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان. [1]