شەڕەف ماشێنە نییە هەڵیقۆڕێنی
لە کوردەوارییدا زۆر پارێزگاری لە شەڕەف و نامووس دەکرێت و شانازی پێوە دەکەن و خۆیانی لەسەر بەکوشتن دەدەن و هەوڵ دەدەن نەوە بۆ نەوە باربهێنن لەسەر پاراستنی نامووس و شەڕەف، ماشێنە چێشتی ماشە وەکوو نیسک دەبێتە نیسکێنە ماشیش دەبێتە ماشێنە، هەردوو چێشتەکە هەڵقۆڕاندنی ئاسانە چونکە شلەن، وەکوو ئاگادار کردنەوە و ڕێنوێنیکردن بۆ گرنگی پاراستنی شەڕەف کورد وتویەتی: شەڕەف ماشێنە نییە هەڵیقۆڕێنی.[1]