یەک هیی دووانە، دووان هیی سیانه
لە کوردەوارییدا کاتێک خواردن دەخرایە سەر خوان بۆ خواردن، لەو کاتەدا هەر کەسێک یان میوانێک یان لایدەیەک بەسەر ئەو ڕسق و خۆراکەدا بهاتبایە خاوەن خوان و ماڵ خۆی شێلو نەدەکرد و یەکسەر هەندێک لە خواردنەکەی خۆیان دەکردە دوو بەش و بەشی میوانەکەی دەدا، ئەگەر دوو بەش بووایە دەیانکردە سێ بەش و بەو شێوەیە، بۆ ئەمەش لە لادێنشینانی کورد وتویانە: یەکی هیی دووانە، دووان هیی سیانە. [1]