لەسەر شێوەی ئاخاوتنی (لاڵ) نووسراوە.
کو..کو..کوردم، ز..زوانم، لە..لە..لاڵە، تە..تەواو
ن..نەزانی، م..م..ماڵی، ک..ک..کردم، خ..خراو
ڕ..ڕەفیقم، س..سواری، ب..ب..با بوون و منیش
ڕ..ڕ..ڕۆژی مە..مە..مەیدان ک..ک..کەر دێنمە تاو
بۆ نەجاتی هۆ..هۆ..هۆزم، لە..لە باتی ت..تفەنگ
س..سیواک و ڕ..ڕ..ڕیش و کە..کە..کەشکۆڵی شکاو
لە..لەلای خۆم مە..مەلام و نە..نە..نەمزانی شتێ
غەیری باسی مە..مەمار و قە..قە..قەور و حە..حەساو
فە..فە..فیترە و زە..زەکات و یە..یە..یاسینی نەخۆش
ئە..ئە..ئاگر، جە..جەحەننم، ب..بڵێسەی بە تە..تاو
پ..پ..پردی س..سیرات و هە..هە..هەنگوێنی بەهەشت
ح..ح..حۆری ج..جوان و م..م..میوەی تە..تەواو
د..درێژی جە..جەجاڵ و کو..کو..کورتانی کەری
کو..کو..کوشتن مە..مەسیح و ع..ع..عاسای ب..بناو
ئ..ئ..ئیشکی م..مناڵ و گ..گ..گرتن شە..شەوە
هە..هە..هاڵی ژ..ژنان و ب..ب..بوونی بە..بە چاو
ئ..ئەمانە بە..بەیانم کە..کە..کردن بە شیعر
لە مناڵی خە..خەریک بووم، ﮪ..هەتا بووم بە پیاو
قانعا! شیعرت بە سافی قیمەت و نرخی نییە
تۆ تەماتە کە بە لاڵی ناوی خۆت خەیتەوە ناو؟!
لاڵ: #فەرهەنگی خاڵ#
کەسێکە زبانی لە گوفتوگۆدا بگیرێ یا هەر نەتوانێ قسە بکات.
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]