خوا بە خواییت زوانم لاڵە
لەباسی تۆدا چوونکوو مەحاڵە
تۆ بناسرێیت بە عەقڵی ئینسان
ئیتر باسی تۆ چۆن بکەم بەیان
هەر وەک شێعرەکەی خاجەی شیرازی
شێخ موسلیحەلدین خوای لێ ڕازی
ئێمە ناتناسین حەقە ناسینت
حەقە پەیڕەوی ئایین و دینت
تەنیای بێ شەریک، جێی هاوارم تۆی
خارج لە باسی هێزی گوفتوگۆی
من ئیقرار ئەکەم بە خودایی تۆ
بە لامەکانی و بەتەنهایی تۆ
چەن خۆشە کە تۆیش بەو ڕەحمانییە
من قەبووڵ بکەی بەم نوقسانییە
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]