ئامار فایلی پەیوەندیدار 113,165
زمان
 کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 299,977
 Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 92,861
 هەورامی - Kurdish Hawrami 66,910
 عربي - Arabic 36,570
 کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 24,016
 فارسی - Farsi 12,984
 English - English 8,134
 Türkçe - Turkish 3,741
 Deutsch - German 1,905
 لوڕی - Kurdish Luri 1,690
 Pусский - Russian 1,144
 Français - French 349
 Nederlands - Dutch 131
 Zazakî - Kurdish Zazaki 91
 Svenska - Swedish 72
 Polski - Polish 56
 Español - Spanish 55
 Italiano - Italian 52
 Հայերեն - Armenian 52
 لەکی - Kurdish Laki 37
 Azərbaycanca - Azerbaijani 27
 日本人 - Japanese 21
 中国的 - Chinese 20
 Norsk - Norwegian 18
 Ελληνική - Greek 16
 עברית - Hebrew 16
 Fins - Finnish 12
 Português - Portuguese 10
 Тоҷикӣ - Tajik 9
 Ozbek - Uzbek 7
 Esperanto - Esperanto 7
 Catalana - Catalana 6
 Čeština - Czech 5
 ქართველი - Georgian 5
 Srpski - Serbian 4
 Kiswahili سَوَاحِلي - 3
 Hrvatski - Croatian 3
 балгарская - Bulgarian 2
 हिन्दी - Hindi 2
 Lietuvių - Lithuanian 2
 қазақ - Kazakh 1
 Cebuano - Cebuano 1
 ترکمانی - Turkman (Arami Script) 1
پۆل  کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15,399
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 835
گیانلەبەرانی کوردستان 659
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 403
یارییە کوردەوارییەکان 279
بەرهەمە کوردستانییەکان 43
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 28
|
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
| بەشکردن | |
| Copy Link | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Facebook | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| Messenger | 0 |
| Pinterest | 0 |
| SMS | 0 |
| Telegram | 0 |
| Twitter | 0 |
| Viber | 0 |
| WhatsApp | 0 |
نرخاندنی بابەت |
|
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) | 0 | English - English | 0 | عربي - Arabic | 0 | فارسی - Farsi | 0 | Türkçe - Turkish | 0 | עברית - Hebrew | 0 | Deutsch - German | 0 | Español - Spanish | 0 | Français - French | 0 | Italiano - Italian | 0 | Nederlands - Dutch | 0 | Svenska - Swedish | 0 | Ελληνική - Greek | 0 | Azərbaycanca - Azerbaijani | 0 | Catalana - Catalana | 0 | Čeština - Czech | 0 | Esperanto - Esperanto | 0 | Fins - Finnish | 0 | Hrvatski - Croatian | 0 | Lietuvių - Lithuanian | 0 | Norsk - Norwegian | 0 | Ozbek - Uzbek | 0 | Polski - Polish | 0 | Português - Portuguese | 0 | Pусский - Russian | 0 | Srpski - Serbian | 0 | балгарская - Bulgarian | 0 | қазақ - Kazakh | 0 | Тоҷикӣ - Tajik | 0 | Հայերեն - Armenian | 0 | हिन्दी - Hindi | 0 | ქართველი - Georgian | 0 | 中国的 - Chinese | 0 | 日本人 - Japanese | 0 |
ڕۆژێ دەروێش ئەوڕەحمان
ساچمە زەنی کردە شان
کولەکەی بەستە کەمەر
بۆ ڕاو لە دێ هاتە دەر
ساچمە زەنی گرتە مشت
دووسێ نانی بەستە پشت
تاوێ سەر شان، تاوێ شیو
تاوێ چاڵایی نەدیو
تاوێ لە دەشت تاوێ دوڵ
ئەسووڕاوە چۆڵ بە چۆڵ
ڕوانی داری بەری جوان
سەوز و گەش و گەڵا پان
باڵا بەرز و بن قەوی
بووبوو بە چەتری زەوی
کاتیش کاتی هاوینە
خۆرەتاو زۆر بەتینە
ڕاوچی بەدبەخت و غەددار
لایدا بۆ سێبەری دار
دانیشت وەنەوز ئەیبردۆ
کیسەی لە پشتێن کردۆ
سەبیلێ لا شکاو
بەبنێشت پینە کراو
سەبیلی بادا تەواو
دەری هێنا ئەستێ و تاو
ویستی کە دایگرسێنێ
ئارەزووی پێ بشکێنێ
کاتێ ئەستێی دا لەبەرد
کۆترێکی دەنووک زەرد
کەوتە خوێندن لەسەر دار
هەروەک بوڵبوڵی بەهار
لەگەڵ بێچوولەکانی
دەمیان کرد بە گۆرانی
بەدەنگێکی نەرم و نۆڵ
هەموو پێکەوە بە مۆڵ
ئەیانوت بژی وڵات
گشت کەس بگا بە ئاوات
کۆتر ئەیوت بە بێچوو
دوبارەی ئەکرد زوو زوو
بڕوانن بۆ ئەم دارە
چەمەڵ بەندی نازدارە
ڕۆڵە یاخوا گشت وڵات
دووربێ لە زوڵم و ئافات
ئەوڕەحمانی خوا گرتوو
گوێی لە دەنگی کۆتر بوو
بێ ئینسافی مل قەوی
سەبیلی نایە زەوی
بەسووک نەوی لە تفەنگ
مشتی لێگرت بەبێ دەنگ
ڕەحمی نەکرد بە بێچووی
تازە لە هێلکە دەرچووی
تفەنگی هێنا سەرپێ
تەقانی و کوشتی لە جێ
ساچمە ئاژین بوو لە دار
کۆتری پێکراو کەوتە خوار
بە زمانی حاڵ هاتە زمان
وتی ڕاوچی بێ ئیمان
بۆچی واتکرد بە حاڵم؟
بۆچی شکانت باڵم؟
بۆچی لە بێچووت بڕیم؟
بۆچی جەرگت هەڵدڕیم؟
بۆچی لە گیانی شیرین
بێ بەشت کردم لە ژین؟
وەک تۆ ژینت لاخۆشە
دڵ منیش بۆی پەرۆشە
ئەوا خۆم هیچ بێچووەکان
بێ خۆم چی بکەن بۆ ژیان؟
لە عومرا زۆر مناڵن
هێشتا بێ پەڕ و باڵن
چۆن بژین؟ چۆن بمێنن؟
لە دەوری کێ بخوێنن؟
ئەی کافرەی بێ ئیمان
چیبکەن بێکەس لە هێلان؟
ئەشێ چی بێ گۆشتی من
وا لێم بوویی بە دوژمن
گۆشتی من دە مسقاڵە
ئەویش زۆر تورت و تاڵە
ئەو گوللەیە تەقانت
بەدڵ منا چەقانت
ئەگەر بتدایە بە گۆشت
گۆشتی زۆرتر ئەکرد بۆت
ئەی خوێنمژی هەژارخۆر
ئەی ملهوڕی خاوەن زۆر
ئەگەر ڕاست ئەکەی پیاوی
یا وەک مانگا نەزاوی
هەڵچۆ لە خۆت بەرەو ژوور
بکوژە نزیک تا لە دوور
ئەرنا لەخۆت بەرەو خوار
هەی بێ حەیای شەرمەسار
ئەوە کام دین؟ کام ئایین؟
بەتۆ ئەڵێی ئافەریین
بۆ هەر کەسێ کە کەسە
یەک تیری تانە بەسە
ئەگەر خاوەن حەیا بی
لە دنیا تاکوو مابی
ناچی بە گژ هەژارا
تفەنگ ناخەی بەدارا
هۆزانەوان: قانعقانع
پەرتووک: چوارباخی پێنجوێنچوارباخی پێنجوێن [1] ئەم بابەتە 106 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-06-2024 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2024 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە! ئەم بابەتە 106 جار بینراوە
QR Code
|
|