کە شێخ وەفاتی فەرموو گەیشتە جێی نیهانی
شێخ زادە ئەو سەعاتە ئەبێتە غەوسی سانی
کەس نایێ بۆ حساب و کتاب و ئیمتحانی
چەسپاوی دەستی غەیبە نەجمە و شان و نیشانی
***
وەک بێچووە سۆنە لەگەڵ لە هێلکە دەرچوون
ئەڕۆنە بەحری بێ پەی گەر ئاوی لێڵە یا ڕوون
بێ کەسب و بێ نەسیحەت، ئوستادی عیلمی غەیبن
لەم مەدرەسە موهیممە بە دوو دەقیقە دەرچوون
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]