وەتەنی ئێمە نان و خوانی هەیە
وەتەنی ئێمە لاوەکانی هەیە
چەن هەزاران تفەنگچی موو ئەنگیو
چەن کوڕی سەف دڕی جیهانی هەیە
چەن هەزار نازەنینی باڵا بەرز
چەندە هەر وەک پەری کچانی هەیە
هەر مناڵێ کە هاتە هەشت و حەوت
ئارەزووی یەکیەتی گەلانی هەیە
هەرچی بابی هەیە لە کوڕ چاتر
ئارەزووی خوێندنی جوانی هەیە
کوڕ لە بابی بەهەڵمەت و سورعەت
بێشک و شوبهە سەد چەنانی هەیە
چەن سواری هەیە کە شێر ئەدڕن
چەندە بێ باک و سەرگەردانی هەیە
عەیبی ئەم کوردە گەر ببێ ئەمەیە
قانعی سست و بێ زوانی هەیە
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]