کاکە سەلامم لە هاو دڵدارم
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دۆعا و سەلامم
هاودڵ گوێگرە ها لە کەلامم
الحمد لله وا ئاو هەڵکرا
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵگەرمم سادەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم ڕوو لە ڕووی مەرام
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەم هەر عەدوی ڕۆح گروی ئیسلامە
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە ئاوەکە مەرهەمی دەردە
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لەهەر لا وڕو و سەرسامە
ڕاکا ئەم ئاوە دەوای مەرامە
غەزەلی سەرەوە لە کاتێکدا نووسراوە، قانع ئاوی هەڵکردووە لە ئاشەکەی چوونکە لە کاتێکدا ڕۆیشتووە هەڵی گرێ بۆ ئاشەکەی، یەکێک لە برادەرەکانی لەگەڵیدا بووە. قانع وتوویە ئا لێرەوە بناوان هەڵگرم ئەو ئاوە دەچێتە سەر ئاشەکە، برادەرەکەی وتوویە لەم جێگاوە ئەو ئاوە ئاشەکە ناگرێتەوە! گرەویان کردووە لەسەر دڵخواز، لە پاشان قانع کە ئاوەکەی بردووەتە سەر ئاشەکە بەم هۆنراوەی بێ نوختانە بانگی برادەرەکەی کردووە هەتاکوو بێت و بەچاوی خۆی بیبینێت. (قانع مامێکی هەبووە قینی بووە لە قانع و برادەرەکەشی).
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]