ئەو دوورییەی بە ژمارەی ڕۆژانی ژیانم داخی کردم
چاوی ئێشکگر بەرامبەر جوانی
ئەشکی پڕ خەمی ئەڕشت وەک کانی
ئاخۆ ئەشکەنجەی دڵ بۆ دووری ئەو
ژینی کرد بە تەم وەک خەیاڵ و خەو
هەڵبەتە چارە وای کرد کە دوور بێ
شادی و بەختیاری منیش زنجیر بێ
بەڵام دیدەنی لە ناو گوڵشەنا
کە گوڵ بە جوانی ئەمخاتە سەما
وا شەیدایەتی دڵەی بێ چارەم
منیش دێوانەی جوانی ئەو کارەم
دیداری یارم تاکە هیوامە
ڕۆژانی ژینم هەر بەو بەتامە[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#