هەتا لە مار نەدەی، پێتەوە نادا.
مار سرووشتی وایە هەتا کەسێک پێی لێنەنێت یان برینداری نەکات، پێوە دانادات، کرداری پێوەدانی ماریش وەک بەرگری کردنێک لە خۆی بەکاری دەهێنێت، واتە: لە کۆمەڵگەدا مەرج نییە ئەو کەسەی خراپەکار بێت، ئیتر زیانی بۆ تەواوی کۆمەڵگە هەبێت، هەندێک خراپەکار هەیە، تا زیانی پێنەگەیەنیت، زیانت پێناگەیەنێت. [1]