هام وەسەر سیروانەوە، لەتینوانا خنکام.
وەسەر: لەسەر. سیروان: ڕووبارێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەڵدەقوڵێت و بە باشووردا تێدەپەڕێت، واتە: لە شوێنێکدام پێویستییەکانی ژیانی لێیە، بەڵام من مافی بەکارهێنانیم نییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیاندا ماندووبوونی زۆر کێشابێت، لەپێناوی ژیانێکی باشتر لەوەی کەهەیەتی، بەڵام کەڵکی لە ڕەنجی خۆی وەرنەگرتبێت، کورد وتەنی ڕەنجبەخەسار بووبێت. [1]