هەتا پارەت هەیە، هەموو کەس دۆستتە کە نەما سێبەریش دوژمنتە.
پەیوەندی ڕاستەقینەی نێوان مرۆڤەکان لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و ئەمەکداریی درووست دەبێت، نەک بە پارە و سامان. مەبەست لەو دەوڵەمەندانەیە کە بە پارە دەوروبەر ڕادەگرن، کاتێک مایەپووچ دەبن و پێیان نامێنێت دەوریان چۆڵ دەبێت، هەندێک لەو کەسانەش لێیان دەبن بە دوژمن کە پێشتر هاوکارییان کردوون. [1]