هەتا ما کراس نەبوو لەبەریا، کە مرد ئاڵایان ئەکرد بەسەریا.
لە کۆمەڵگەی دواکەوتوودا کەسە زانا و داناکان، لە کاتی ژیانیاندا کەس گرنگیان پێنادات و هاوکارییان ناکرێت، کە مردن ئینجا گەورە پیشاندەدرێن، بە کەسێکی هەژار و نەدار دەوتێت، هەتا لە ژیاندا بێت، کەس دەستگیرۆیی نەکات، کە مرد گرنگی پێبدەن و بەیداخ لەسەر قەبراکەی هەڵدەن. [1]