بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 03ی ساڵی 2024دا، لایەنی کەم 91 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون کە 66٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی 02، 24 حاڵەت واتا 36٪ زیاتر بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 13 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 78 کۆڵبەریش بریندارکراون. لەو ماوەیەدا لانی کەم منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی
دیواندەرەدیواندەرە بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی بەهۆی ڕەق هەڵاتن گیانی لەدەست داوە و 5 منداڵی کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی
بانەبانە،
نەوسوودنەوسوود،
سەقزسەقز و
مەریوانمەریوان بریندارکراون.
زیاترین کۆڵبەرانی کوژرا و یان بریندار کە 44 حاڵەت بووە لە سنوورەکانی پارێزگای
سنەسنە تۆمارکراون.
هۆکاری کوژران یان برینداربوون:
تەقەی ڕاستەوخۆ: 60 حاڵەت بریتی لە (4 کوژرا و و 56 بریندار) واتا 66٪ کۆی حاڵەتەکان.
بەربوونەوە لە شاخەکان: 16 حاڵەت بریتی لە (4 کوژرا و و 12 بریندار) واتا 17.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
ڕەق بردنەوە: 2 حاڵەت بریتی لە (2 کوژراو) واتا 2٪ کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: 4 حاڵەت بریتی لە (4 بریندار) واتا 4.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتوچۆ: 3 حاڵەت بریتی لە (2 کوژرا و و یەک بریندار) واتا 3.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
ڕاوەستانی دڵ: یەک حاڵەت بریتی لە (یەک کوژراو) واتا 1٪ کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە: 4 حاڵەت بریتی لە (4 بریندار) 4.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە: یەک حاڵەت (یەک بریندار ) واتا 1٪ کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای
کرماشانکرماشان: 42 حاڵەت بریتی لە (3 کوژرا و و 39 بریندار )
پارێزگای سنە: 44 حاڵەت بریتی لە (7 کوژرا و و 37 بریندار)
پارێزگای
ورمێورمێ: 5 حاڵەت بریتی لە (3 کوژرا و و 2 بریندار).
[1]