بابی خۆشی ناناسێ
باوک ئەو مرۆڤە گەورەیە کە هەموو گیانفیداییەک دەکات بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی منداڵەکانی زۆر گەرما و سەرما و هەبوونی و نەبوونی و زەحمەتی و ماندوو بوون دەبینێت تاوەکوو ئەو کارەی دەکات، بۆیە پێویستە منداڵەکان بە ئەمەک بن و ئەگەر نەشتوانن ئەو چاکەیەی باوکیان بدەنەوە، دەبێت تا ماون خۆیان بە قەرزاری ئەو باوکە بزانن، بە کەسێکی سپڵە و پێ نەزان و بێ ئەمەک دەوترێت: بابی خۆشی ناناسێ. [1]