هاوڕێی چاک زاد و زەخیرەیه
هاوڕێ، برادەر، دۆست، یار، کەسێکە کە کۆمەڵێک خاسییەت و ئەدگاری لە خۆتەوە نزیکە بۆیە هاودەمی و هاوڕێیەتی دەکەیت و دەیکەیتە برای دەرەوە و هەڵسوکەوت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، ئینجا ئەگەر چاک بێت دەبێتە تێشووی ڕێگا و لەبەرییدا دەحەسێیتەوە و پشوو دەدەیت بۆیە وتراوە: هاوڕێی چاک زاد و زەخیرەیە.[1]