پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,557
وێنە 105,732
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
کارەساتی پشت ئاشان - کارەساتی پشتئاشان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کارەساتی پشت ئاشان

کارەساتی پشت ئاشان
ڕووداوی پشتئاشان
#01-05-1883#
شەڕی پشتئاشان یان کارەساتی پشتئاشان، یەکێکە لە ڕووداوە خوێناوییەکانی زنجیرەی شەڕی براکوژی مێژووی کورد، شەڕەکە لەلایەن حیزبی شیوعی بە کۆکوژیی شیوعییەکان لەلایەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە ناوزەند کراوە کە تێیدا زیاتر لە 60 پێشمەرگەی شیوعی لەلایەن یەکێتییەوە بە سەرکردایەتی #نەوشیروان مستەفا# دەکوژرێن.

=KTML_Bold=پشتئاشان=KTML_End=
پشتئاشان گوندێکە لە ناوچەیەکی شاخاوییە و بە زنجیرە چیاکانی #قەندیل#ەوە نووساوە و بارەگای سەرەکی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی و مەکتەب عەسکەری حیزبەکەی تێدابووە. پشتئاشان یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی کوردستان و بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی سنوورییە و دوایەمین گوندە کە بە سنووری ئێرانەوە لکاوە، بۆیە بەپێی ئەو سیاسەتەی کە ڕژێمی سەدام بەرانبەر گوند و ناوچە سنوورییەکان ئەنجامی دەدا، ئەم گوندە لە ساڵی 1975 وێرانکرا و دانیشتووانەکەی کەوتنە بەر شاڵاوی ڕاگواستن و بەرەو ئۆردوگا زۆرەملێکانی ژاراوە و دەوروبەری ڕاگوێزران، ئەمە جگە لەوەی ماڵ و خانوو و تەواوی زەویە کشتوکاڵییەکانیان لەگەڵ زەویدا وێرانکرا و گەڕانەوە و زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەشیان لێ قەدەغەکرا. تا کۆتاییەکانی ساڵانی حەفتا و سەرەتاکانی ساڵی هەشتا پشتئاشان وەک ناوچەیەکی چۆڵ مایەوە و هیچ کەس و لایەنێک لێی نیشتەجێ نەبوون، تا ئەوەی لە ساڵی 1982 حیزبی شیوعی لە نۆکانەوە بەرەو پشتئاشان بەڕێکەوتن و بە بڕیارێک ناوچەکەیان کردە بارەگای سەرەکی خۆیان، #قادر ڕەشید# کە ‌ئەو دەمە بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبە بووە، لەبارەی هەڵبژاردنی پشتئاشان وەک ناوچەی سەرکردایەتی حیزبی شیوعی دەڵێت: تا ساڵی 1982 هیچ حیزب و لایەنێک خۆی نەدابوو لە ‌قەرەی ئەم ناوچەیە و بیکەن بە بارەگا و بنکەی دەزگا سیاسی و سەربازی و ڕاگەیاندنەکانی خۆیان.

=KTML_Bold=جەوقەد=KTML_End=
لە کۆتایی ساڵی 1979 بناغەی (بەرەی جەوقەد) دامەزرا و لە#12-11-1980# لە ڕادیۆی دیمەشق هەواڵی دامەزراندنی بڵاوبوویەوە، جەوقەد پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک بەرەی کوردی بە سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای ململانێیان لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەرەی جەوقەد کوورتکراوەی (بەرەی نیشتمانیی نەتەوەیی دیموکراسی ئێراق) بوو، ئامانجی ڕووخاندنی دەسەڵاتی #بەعس#ی ئێراق بوو، بەرەکە لە هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و هەرێمی سەرکردایەتی حیزبی بەعس و حیزبی شیوعی ئێراق پێکهاتبوو، ئەم بەرەیەش زیاتر دەستی سووریای لە پشتەوەبوو کە دەیویست حکوومەتی بەعسی ئێراق بڕوخێنێت، دواتریش لە 1980 (بەرەی جود) درووستبوو کە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێکی #حسک# و پاسۆک پێکهاتبوو، بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی، حیزبی شیوعی بەشداری لە هەردوو بەرەکەدا کردبوو، بەرەی جەوقەد و جود.

=KTML_Bold=داگیرکردنی مەڵبەندی یەکێتی=KTML_End=
لە شەوی 28 لەسەر 29ی04-1983 هێزەکانی بەرەی جود، هێرشیان کردە سەر بارەگای یەکێتی لە #هەولێر# لە گوندی #بالیسان#، بەهۆی ئەوەی پارتی و حسک نەیانویستووە یەکێتی بنکەی لە بالیسان هەبێت، حیزبی شیوعیش کە ئەوکات لەگەڵ هەردوو بەرە ڕێککەوتنی هەیە بەشداردەبێت لە هێرشەکەدا.

=KTML_Bold=شەڕی پشتئاشان=KTML_End=
لە بەرەبەیانی #01-05-1983# هێزێکی زۆری یەکێتی بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا ئەمین دەگەنە پشتئاشان و لە ئێوارەدا یەکێتی بارەگاکە داگیر دەکات و 68 ئەندامی حیزبی شیوعی و 12 پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دەکوژن، قادر ڕەشید لە پەرتووکەکەیدا “پشتئاشان لەنێوان ئازار و بێدەنگیدا” نووسیویەتی: “نەوشیروانییەکان پەنجەی کچێکیان بەناوی “ئەحلام” بڕیوە بۆ ئەوەی ئەڵقەکەی لێ ببەن، تەرمی پێشمەرگەیەک بە ناوی عەلی حسێن لەژێر خاک دەردێنن بۆ گەڕان بە دوای چەکەکەیدا و تەرمەکەشی لە ڕۆخی ڕووبارەکە بەجێدەهێڵن، کەسێک بە ناوی ئەبوو مەکسیم کە خاوەنی 7 منداڵ دەبێت بەبێ ئەوەی دەست بکاتەوە دەدرێتە بەر ڕێژنەی گوللە و دەکوژرێت، ئەو دیلانەی پارەیان پێبووە ڕووت دەکرانەوە و دەکوژران.

چەندین گێڕانەوەی دیکە هەن کە بەڵگەکانیان تەنیا باسکردنە لەلایەن سەرکردە و پێشمەرگەکانی ئەوکات، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی وێنەیی یان تۆماری ڤیدیۆییان نییە و تەنیا گێڕانەوەی ناو پەرتووکەکان باس کراونەتەوە لێرەدا.
وەک ئەوەی فازیل کەریم ئەحمەد لە چیرۆکی ئەمڕۆ زەماوەند دەگێڕین، دەڵێت: نەوشیروان خۆی دیلەکانی دەکوشت و لە دوای کوشتنیان هەواڵی سەرکەوتنەکەی بە سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیاند و دەیوت پێشمەرگەکانمان فاسۆلیاکەی ئەوان دەخۆن.

سەید کاکە دەڵێت: یەکێتی لەگەڵ حکومەت ڕێککەوتبوو، ڕۆژی پێشتر حکومەت 500 تۆپی لێ داین، کە یەکێتی هێرشیان کرد شکان، ئێوارە بوو و من لەبەردەمیان بووم، فیشەکمان نەما، ناردم فیشەک بێت، وتیان فیشەک نییە، کە فیشەک نەبێت سبەی هێرش بکات چی دەکەیت؟ وتم پاشەکشە بکەن، بە شیوعییەکانیشم وت لێرە ئاوا دەبین دەچینە قەندیل، هەمووتان پاشەکشە بکەن. بەوانەی خۆشمان گوت، کە فیشەکتان نییە بۆ دەخەون، بڕۆنە قەندیل. لەوێ بەڕێم کردن، کەمێک غافڵام، سبەی لەگەڵ ڕۆژهەڵات هێرشیان کرد و تەقەمان لێ کردن، نەیانتوانی سەرکەون، تا ئێوارە سەبرسەبرە ڕۆیشتن، شکانەکەمان بەو جۆرە نەبوو. بەڵام شیوعییەکان بۆ قەندیل نەهاتن، هێندە خۆیان پێ گرنگ (موهیم) بوو، خۆیان پێ قوتار نەکرا، ڕادەست بەوان بوونەوە، نەوشیروانیش هەمووی کوشتن کە 75 کەس بوون، شەڕی باشیشیان نەکرد، نەوشیروان پێی دەوتن ئێمە هاتووینەتە سەر (حسک) ئێوە شەڕ مەکەن، فێڵیان لێ کردن و شەڕیان بەجدی نەکرد، خۆ گەر شەڕی جدییان بکردبایە و فیشەکیان بدابایە ئێمە، هەرگیز بە ئێمە نەدەوەستان، بەو جۆرە ئەنجامەکەیان بەو جۆرە بوو، ئێمەش 4-5 کەسمان شەهید بوون.

یەکێک لەو پێشمەرگانەی کارەساتیی پشتئاشان ڕزگاری بووە ناوی سەربازە، لەو سەنگەرە بووە، کە لە 25 پێشمەرگە تەنیا 5 پێشمەرگە ڕزگاریان بووە، ئەوانی تر کوژراون، بەم شێوەیە ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە: ڕۆژی 01-05-1983 واتا: 1ی ئایار، نەوشیروان مستەفا نامەیەکی بۆ بارەگای ئێمە نارد، هاوڕێ قادر نامەکەی بۆ خوێندینەوە، کە ناوەرۆکی نامەکەی دەڵێت: هاوڕێیانی حیزبی شیوعی مەترسیتان نەبێت، ئێمە پابەندی ڕێکەوتننامەی نێوانمانین، ئەو هێزەشمان بۆ سەرکردایەتی سۆسیالیست کۆکردووەتەوە، بەلای ئێوەدا ڕەت دەبین، تکایە ڕێگامان لێ مەگرن، بۆ گرتنی سەرکردایەتی سۆسیالیست. لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکە هاوڕێ مام ڕەسو، گومانی هەبوو ئەو نامەیە بۆ خافڵاندنی ئێمە بێت. وتی: دەڕۆم بۆ مەکتەبی سیاسی ئاگاداریان دەکەم، من لەگەڵیدا ڕۆیشتم کە گەیشتینە مەکتەبی سیاسی ئەبوو عامیل، بەرپرسی مەکتەبی سەربازی حزب لەوێ بوو، مام ڕەسو هەموو ئەو مەترسییانە و نامەکەی نەوشیروان و ئەو هێزە زۆرەی یەکێتی کە دەوروبەری ئێمەیان گرتووە و قەناعەتی خۆشی بۆ ئەبوو عامیل ڕوون کردەوە. وتی: یەکێتی لێماندەدات با ئاگاداربین، بەڵام ئەبوو عامیل بەرپرسی سەربازی حزبی شیوعی بە دووری زانی شەڕ لەنێوان ئێمە و یەکێتی ڕووبدات، وتی ئێمە ڕێکەوتنمان لە #26-04-1983# واژۆ کردووە، ئەو هێزانەش بەعس و جاشەکان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە هاتوون مەترسییەکە بۆ هەموو حزبەکانە، بێگومان مام ڕەسو زۆر هەوڵیدا قەناعەت بە حزب بکات، بەڵام بێ کەڵک بوو، مام ڕەسو بەدڵگرانییەوە بەپەلە گەڕایەوە بۆ ساوێن کە گەیشتینەوە کاتژمێر 10 بوو، هاوڕێیانی کۆکردەوە کە 25 هاوڕێ بووین، دانیشتین مام ڕەسو بەپێوە وەستابوو قەناسێکی لە شاندا بوو قسەی بۆ دەکردین لەسەر ئاڵۆزی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوە لە کاتی شەڕدا لەم قسانەدابووین گوللەیەکی قەناس لە سەری مام ڕەسوی دا بەخێرایی هاوڕێ هەندرێن پەلاماری دا نەکەوێتە خوارەوە، ئیتر لەهەر چوارلاوە ئاربیجی و بیکەیسی دەستی پێ کرد، شەڕێکی دەستەویەخە ڕووی دا، تا توانیمان شەڕمان کرد و دواتر بەجیا جیا بەهۆی شارەزاییمان لە ناوچەکەدا خۆمان گەیاندە ئاشقوڵکە، بەڵام جگە لە هاوڕێ قادر بەبرینداری بەدیل گیرا و دواتر شەهیدیان کرد، بەداخەوە لەو سەنگەرەی ئێمە 20 هاوڕێمان لێ شەهید بوو، کە دوویان برابوون شەهید قادر و شەهید عەبدوڵڵا. هەروەها دەڵێت نازانم ئەو هەموو توڕەییەی یەکێتی بەرانبەر بەحزبی شیوعی چی بوو! چونکە لەم شەڕەدا کەسیان نەدەپاراست، تەنانەت دیلەکانیشیان کوشتن! نەوشیروان مستەفا 75 کەسی لێ کوشتن.

=KTML_Bold=وتەی جاسم حەلفی=KTML_End=
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە ساڵی 2021، جاسم حەلفی سەرکردە و فەرماندەی دێرین لە #حزبی شیوعی ئێراقی#، جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ئایاری 1983 کوشتاری پشتئاشان لەلایەن یەکێتییەوە دیاری و پێشەکی یەکێتی بووە بۆ ڕژێمی بەعس و دانووستانەکانی ئەو ساڵە و دەڵێت: موخابەراتی ئێراقی ڕۆڵی زۆریان هەبووە لە هەڵگیرساندنی پریشکی ئاگری شەڕی براکوژی و درێژەپێدانی لەو کاتەدا.
بەڵگەشی بە پەرتووکەکەی نەوشیروان مستەفا دەهێنێتەوە (پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن) کە تێیدا دەڵێت دەزگای هەواڵگری ئێراق لەسەر هێڵ بوون بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕەکە.

ئەو فەرماندەی شیوعی باسی لەوەشکردووە، لە چەند ساڵی پێشوودا پاساوی جۆراوجۆریان بیستووە لەسەر پشتئاشان لەوانەش بەیاننامەی کۆمەڵە، کە وتوویانە هێرشەکە بۆ پاراستنی پاکژی مارکسیزم بووە بەرانبەر لادەرەکان و دەڵێت: پاساوی تر هەن باس لە پاراستنی شۆڕشی کوردی و یەکێتی ڕیزەکانی کورد دەکەن، جاسم حەلفی دەڵێت: باشترین شت بۆ پشتئاشان داننانە بە ڕاستییەکان بۆ مێژوو، لەگەڵ داوای لێبوردن کردن لەو تاوانە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://youtu.be/j6YQMXH3zVk?si=1FVrbsyR2pXVHRZF=KTML_Link_External_Between=پشتئاشان چۆن و بۆچی ڕوویدا؟=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (zaniary.com) - 30-10-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
1. جود
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-10-2021 (3 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی شیوعی عێڕاق
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فۆڵدەرەکان: شەڕی براکوژی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-06-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 20-06-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 20-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.163 KB 14-06-2024 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,557
وێنە 105,732
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
فۆڵدەرەکان
وێنە و پێناس - دەیە - 70کان (70-79) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - شار و شارۆچکەکان - هەولێر وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - سەرچاوەی بەڵگەنامە - بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم بەڵگەنامەکان - شار و شارۆچکەکان - هەولێر بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!