بچتە سەر زێی بادینان هیشکی دەکا
بچێتە سەر زێی بادینان وشکی دەکات بەڵام لە شێوەزاری سۆرانی دەوترێت: بچێتە سەر زێی بادینان وشکی دەکات، زێی بادینان کە لە زانستی جوگرافیا بە (زێی گەورە) ناو دەبرێت، وەکوو چۆن زێی
کۆیەکۆیە بە
زێی بچووکزێی بچووک یان گچکە ناو دەبرێت، وشەی بادینان بۆ ناوچەی دەسەڵاتی میرنشینی کوردی بادینان دەگەڕێتەوە کە لە
ئامێدیئامێدییەوە حوکمی ناوچەکەیان کردووە، سەرچاوەی ئاوی ئەو ڕووبارە شاخە سەرکەشەکانی نێوان باکووری و باشووری کوردستان ئاوی فرەهات و زۆرە، ئەو ئاو زۆرییەی کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بێ بەختی و بێ شەنسی کەسێک دەوترێت: بچتە سەر زێی بادینان هیشکی دەکا.
[1]