شێخ بزێنی بۆ نان، شوان بۆ گان
شێخ بزێنی ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە لەبەری لای چەپی
زێی بچووکزێی بچووکە، لە شاری
کەرکووککەرکووک، لە ڕۆژهەڵاتەوە سنووری دەگاتە چیای
خاڵخاڵانخاڵخاڵان و قەڵاسێوکە و لە ڕۆژاواوە دەگاتە ناوچەی ساڵەیی و لە باشوورییەوە ناوچەی
شوانشوان و لە باکووریشی
کۆیەکۆیە و
قوشتەپەقوشتەپەی پارێزگای
هەولێرهەولێر، ئەم ناوچە کوردستانییە پڕ بەرەکەتە و کەوتووەتە کەناری زێی بچووک-گچکە، دەشتە زێکردەکانی سەرچاوەی داهات و بژێوی دانیشتووانەکەیەتی و ئەو بەرهەم زۆرییە وایکردووە خەڵکەکەی کاسب و ڕەنجبەر و دڵاوا و سەخی و خاوەن قۆناغ و نانبدەر بن، هەرچی ناوچەی شوانە زۆربەی زەوی و زارەکانیان پشتاوە و دێمەکارە و کاری شوانکارە و دانەوێڵە چاندنیان کردووە، ساڵێک هات بووە و ساڵێک نەهات بووە، خەڵکەکە هەموو کاتێک کاروبار و ئیشی نییە بەتایبەت زستانان بێکارتر دەبن و خەڵکی دەستبەتاڵیش زۆرتر لەخۆی دەخەفتێت و بەخۆیدا دێتەوە و دڵتەڕتر دەبێت، بۆیە وتراوە: شێخ بزێنی بۆ نان، شوان بۆ گان.
[1]