هەر جێگەیەک پەری هەیە، دێوێکی لەگەڵ هەیە.
پەری: فریشتەی چاکەکاریی، دێو: لە ئەفسانەی کوردەواردا هێزی خراپەیە و مرۆڤ تووشی ڕۆژڕەشی دەکات، لێرەدا پەریی بە کەسی چاکەکار و دێو بە خراپەکار چوێنراوە، مەبەست لەوەیە لە هەر جێگەیەک پیاوێکی باشی خزمەتگوزار هەبێت، دەشێت لەو جێگەیەدا پیاوێکی مڵۆزمی خراپیش هەبێت. [1]