هەرچی زۆر گەڕا، یان کۆڵ دێنیتەوە، یان زۆڵ دێنێتەوە.
چەرخێکی درێژ مرۆڤ لەسەر زەوی گەڕۆک بووە و بەپێی خواستی خۆی گەڕاوە، ئەو سرووشتەی تا ئێستاش ماوە، بەڵام نەریتی کۆمەڵایەتی سنوورداری کردووە، لێرەدا بەتایبەتیی مەبەست لە ژنە، گەر زۆر گەڕۆکیی بکات، یان شتی باش بەکۆڵ دەهێنێتەوە یان تووشی بەدڕەوشتی دەبێت. [1]