هەرچی فرەگەڕە، بەختی شڕە.
فرەگەڕ: بۆ کەسێک بەکاردێت کە کە بەردەوام لە گەشت و گەڕاندا بێت. واتە: ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا زۆر دەگەڕێن، جێگە و شوێنی تایبەتیان نییە، بێبەخت دەمێننەوە و ناتوانن خێزان و ماڵ پێکبهێنن، یان گەر هەیان بێت، هەمیشە تووشی لێپرسینەوە و گلەیی و گازندەی خێزان دەبنەوە. [1]