پاش بەجێ هانینی سوپاسی خوا
بێنە سەر باسی حەزرەتی لەولا
ناوی یاسین و ئەحمەد و مەحموود
داکی ئامینە، بابی عەبدوڵڵا
وەتەنی مەککە بوو لە چل ساڵە
بوو بە پێغەمبەر ڕەوانە کرا
لە چل و پێنجەدا چوو لە بۆ مێعراج
تێ بفکری لە الذي اسرا
پاشی چەن وەختێ هیجرەتی فەرموو
بۆ مەدینە و لەوێ بە داری بەقا
چوار خەلیفەی بووە لە پاشی خۆی
بە وشەی ئەو کتێبە باسی ئەکا
ئەبووبەکر و عومەر، عەلی و عوسمان
بەشی هیچکام بە هیچ کەس نەبڕا
خاتم الانبيا موحەممەد بوو
بۆ خەلافەت عەلی بوو شێری خوا
هۆزانەوان:
قانعقانع
دیوان:
باخچەی کوردستانباخچەی کوردستان
[1]