گێل سەگ
لەناو ئاواییەکانی کوردستاندا هەندێک لە گەنجەکان یان لاوەکان و بگرە بە تەمەن و بەساڵاچووەکانیش وادەردەکەون کەوا مرۆڤی گێلۆکە و کەودەن و کاڵفام و نەفام و نەزانن، بەڵام لە ڕاستییدا وانین و بگرە لەژێرەوە خەڵکی تەواو ئاوەدان و زۆرزان و بەفرت و فێڵیشن بۆ ئەو جۆرە کەسانە لە کوردەوارییدا وتراوە: گێل سەگ. [1]