ڕکی لە دانی خۆی دەبتەوە
لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە#دا ئەگەر کەسێک زۆر ڕەزیل و قرچۆک و دەستقووچاو بێت و دڵی نەیەت و حەز نەکات ماڵی خۆی بخوات، بۆیە ڕقی لە ددانی خۆی دەبێتەوە کە نانی پێ دەپچڕێنێت و دەجوێت و دەخوات، بۆ کەسە زۆر ڕەزیلەکان دەوترێت: ڕکی لە دانی خۆی دەبتەوە.[1]