سوود و گرنگی مەساجی پێستی ڕوخسار بە تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجی مۆدێرن
نووسین و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕووستایی
مەساجکردنی پێستی ڕوخسار، بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، یەکێک لەو شێوازە تەندرووستانە، مەساجکردنی پێستی ڕوخسارە بە تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجیی، بەشێوازێکی نوێ و مۆدێرن و سەردەم.
پسپۆڕانی بواری جوانکاری باس لە کەڵەشاخی مەساجی مۆدێرن دەکەن و دەڵێن: یەکێک لەو خووە تەندرووست و ئاسانانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی پێستی ڕوخسار و جوانکاری پێستی ڕوخسار، پسپۆڕانی جوانکاری پێشنیار دەکەن: پەنا بۆ ڕێگە و چارەسەرە سرووشتییەکان ببەن و دوور بکەونەوە لەو ڕێگە و چارەسەرە کیمیاییانەی کە زیان بەپێستی ڕوخسار دەگەیەنن.
ئەنجامدانی تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجی بۆ جوانکاری پێستی ڕوخسار لە وڵاتانی وەک: ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، چین، کۆریا، ڕووسیا، ئێران، تایلەند، میسر، یۆنان، بەریتانیا، ئەمریکا پەیڕەوی دەکەن و بەکاری دێنن لە سەنتەرەکانی جوانکاری سوودی لێ وەردەگرن.
=KTML_Bold=سوود و گرنگی مەساجکردنی پێستی ڕوخسار بە تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجیی=KTML_End=:
1-یارمەتیدەرە لە هاندان و چالاککردنی سووڕی خوێن لە پێستی ڕوخساردا، کە هاندەری بەرهەمهێنانی خانە نوێیەکانە و چاککردنی خانە زیانلێکەوتووە مردووەکانە، بەم شێوەیە ڕێگری دەکات لە گیرانی کونیلەکانی دەوروبەری خانە مردووەکان، ڕێگری دەکات لە گەشەی درووستبوونی زیپکە و پەڵەی ڕوخسار.
2-پارێزەرێکی باش دەبێت لە پاراستنی پێستی ڕوخسار وەک خۆی، بەزیندوویی و بەگەنجی و درەوشاوەیی.
3-پارێزگاری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوونی پێستی ڕوخسار.
4-ڕێگری دەکات لە درووست بوونی چرچ و لۆچی هێڵی وردی کێشراو بەتایبەت لە دەوری چاو پێشەوەی ڕوخسار.
5-پێستی ڕوخسار زیندوو و نوێ دەکاتەوە، بەمەش هەڵدەستێ بە چالاککردنی کۆلاجین لە پێستی ڕوخساردا.
6-هەستکردن بە ماندوویەتی و بێ هێزی دڵەڕاوکێ و قەلەقی و نیشانەکانی گرژی و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە، کە لە ئەنجامی کەمخەوی و ماندوێتییەوە دێتە ئاراوە.
7-پێستی ڕوخسار لە نیشانەی بازنەی ڕەش و کاڵبوونەوە دەپارێزێت.
8-یارمەتیی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، بەو پێیەی هانی گواستنەوەی خوێن بۆ هەموو بەشەکانی پێستی ڕوخسار زیاد دەکات، وە دابینکردنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ پێست کە پێویستی پێیەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تازەیی و سرووشتی ڕەنگی پەمەیی گەشاوە، بەتایبەتیی لە ناوچەی ڕوومەتەکاندا.
9-یارمەتیی توندکردنەوەی پێستی ڕوخسار دەدات پێستی ڕوخسار لە شل بوونەوەی کەم دەکاتەوە و دەپارێزێت.
10-بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پێستی ڕوخسار و توندکردنەوەی پێست، کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵی ورد و چرچ و لۆچی، لابردنی پاشماوەی خانە مردووەکان، ئەمەش یارمەتیی پاککردنەوەی پێست دەدات و گرنگی بەجوانییەکەی دەدات. کەمکردنەوەی ئاوسانی ژێر چاوەکان، بەتایبەتیی لە ناوچەی ژێر چاوەکاندا، چونکە ئەم ئاوسانە کاریگەریی پیربوون دەبەخشێت، ڕزگارکردنی پێست لە تۆزی ناو کونیلەکان کە هۆکاری سەرەکی زیپکە و خاڵی ڕەشە، ڕزگاربوون لەو فشارەی کە لەسەر ڕوخسار دەردەکەوێت لە ئەنجامی ماندووبوون و هیلاکی لە ئەرکە جۆراوجۆرەکان کە لە ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن.
=KTML_Bold=چۆنییەتی مەساجکردنی پێستی ڕوخسار بە گشتی و بە تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجیی:=KTML_End=
1-سەرەتا بە ئاوی شلەتێن و بە سابوونێکی سرووشتی گیایی پێستی ڕوخساری بشۆرێت، دوای شۆردن بە خاولییەکی خاوێن وشک بکرێتەوە.
2-هەندێک سەهۆڵ بکرێتە نایلۆنێک بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەک لەسەر پێستی ڕوخسار بمێنێتەوە، یان پارچە سەهۆڵێکی گەورە بە دەست بە جوڵەی بازنەیی لەسەر پێستی ڕوخسار مەساجی پێ بکرێت بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەک، سەهۆڵەکە بۆ ئاوسانی دەموچاو و پێستی ڕوخسار بەسوود و کاریگەرە، ئاوسان ناهێڵێت.
3-دوایی پێستی ڕوخسار وشک بکرێتەوە و بە یەکێک لەو زەیتە سرووشتیانە وەک: زەیتی زەیتون، زەیتی کەتان، زەیتی کونجی، زەیتی بادامی شیرین، زەیتی گوێزهیندی، زەیتی لاڤیندەر، زەیتی بابوونە، مەساجی پێستی ڕوخسار بکرێت بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەک بەسەرە پەنجەکانی دەست بەنەرمی و لەسەرخۆیی.
4-ئەنجامدانی مەساجی پێستی ڕوخسار بە تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجیی، هەندێک جۆری کوپی کەڵەشاخی لاستیکی تایبەت هەیە، تەکنیکی کەڵەشاخی مەساجیی پێ ئەنجام دەدرێت لە پێستی ڕوخساردا، زۆر بەسوود و کاریگەرە لە دوای مەساجی ڕوخسار بەسەرە پەنجەکانی دەست وا باشە ئەنجام بدرێت.
=KTML_Bold=تێبینی=KTML_End=: ئەگەر کەسێک زیپکە، چەوری، پەڵە و خاڵی ڕەشی کاڵ و شوێنەواری زیپکە، گۆڕانی ڕەنگی پێستی ڕوخساری هەبوو یان کونیلەی وردی هەبوو لە پێستی ڕوخساریدا، وا باشە لە کۆتایی مەساجی پێستی ڕوخساردا، کەڵەشاخی تەڕی خوێناوی، بەبریندارکردنی بۆ ئەنجام بدرێت، زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ نەمانی لەکە و پەڵە و زیپکە و شوێنەواری زیپکە و چەوری، گۆڕانی ڕەنگی پێستی ڕوخساری ڕێک دەکاتەوە، کەڵەشاخی تەڕی خوێناوی لە هەموویان بەسوودترە بۆ جوانکاری پێستی ڕوخسار.
=KTML_Bold=لە کۆتییدا=KTML_End=: ئامۆژگاریمان ئەوەیە مەساجکردنی پێستی ڕوخسار باشتر وایە هەفتەی دوو جار مەساجی پێستی ڕوخسار بکرێت، سەرە پەنجەکانی دەست بەکاربهێنە، فشارێکی زۆر نەکرێت لە کاتی مەساجی پێستی ڕوخساردا بەنەرمی و لەسەرخۆیی مەساجی ڕوخسار ئەنجام بدرێت باشتر وایە، زەیتی سرووشتی بەکاربهێنرێت، وەک: زەیتی بابوونە، زەیتی زەیتون، زەیتی کونجی و ئەوانی تر.
کرێکار قادر ڕووستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1]
#13-06-2024#