کەڵەشاخ چارەسەر و بەسوودە بۆ چەوری زیانبەخش و خەستی خوێن
نووسین و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕوستایی
چەوری خوێن بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێکڕای کۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا.
هەر مرۆڤێک پێویستی بە ڕێژەی 200 میلیگرام چەوری کۆڵیستڕۆڵ لە جۆری (LDL) هەیە، ئەگەر ئەم ڕێژەیە لە 200 میلیگرام زیاتر بوو، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆر نەخۆشی لێ دەکەوێتەوە، چەوری خوێن (کۆلیستڕۆڵ) دوو جۆری هەیە، کە بریتیین لە جۆری (HDL) لەگەڵ جۆری (LDL)، جۆری یەکەمیان مەترسییەکی ئەوەندە زۆر نییە و ئاساییە ئەگەر ڕێژەکەشی لە خوێندا زۆر بێت، بەڵام جۆری دووەم هەر کات ڕێژەکەی لە خوێندا بەرز و بەرزتر بێ، مەترسییەکانی گەورەتر و ترسناکتر دەبن.
خەستبوونەوەی خوێن: (بە ئینگلیزی: Polycythemia یان Erythrocytosis) حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سوورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و کەمبوونەوەی توانای خڕۆکە سوورەکان بۆ جووڵە لەناو لوولەی خوێن و ئەندامەکانی لەشدا، زۆربەی جار ئەم حاڵەتە وا دەکات خوێن لەناو لوولە خوێنەکاندا بمەیێت و کێشەی تەندرووستی درووست بکات.
=KTML_Bold=کاریگەریی و سوودەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تەندرووستی مرۆڤ بەگشتی:=KTML_End=
1-چارەسەرە و بەسوودە بۆ دەرکردن و نەمانی چەوری زیانەبەخش لە جەستەدا کە بەو هۆیەوە تووشی بەرزە فشاری خوێن دەبێت، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشووبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.
2-چارەسەر و بەسوودە بۆ خەستی خوێن، کە بەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە درووست دەبێت، ئەگەر ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن لە پیاواندا زیاتر لە 18 و لە خانماندا زیاتر لە 16 گرام بۆ سی لیتر بێت، ئەوا خەستی خوێن ڕوودەدات، بۆیە ئەنجامدانی کەڵەشاخ ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان هاوسەنگ دەکاتەوە، خوێن شل دەکاتەوە.
3-چارەسەر و بەسوودە بۆ ژانەسەر و سەرگێژی بەردەوام.
4-چارەسەرە بۆ ئازار و (تەشەنوجات)گرژبوونی شان و مل و پشت.
5-چارەسەر و بەسوودە بۆ بەرزە فشاری خوێن و نزمە فشاری خوێن هاوسەنگ و ئاسایی دەکاتەوە.
6-چارەسەر و بەسوودە بۆ بەرزە فشاری دەروونی، وەک هەڵچوون، قەلەقی، فشاری دەروونی و ڕاڕایی، کەمخەوی، خەو لێ نەکەوتن، خەوزڕان،
7-چارەسەر و بەسوودە بۆ هەستیاریی پێست و نەخۆشییەکانی پێست.
8-چارەسەر و بەسوودە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێن و هاوسەنگ کردنەوەی بۆ باری ئاسایی سرووشتی خۆی.
9-چارەسەرو بەسوودە بۆ بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی و هاوسەنگ کردنەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ باری ئاسایی خۆی.
10-چارەسەر و بەسوودە بۆ چالاکردنەوەی سووڕی خوێن.
11-چارەسەر و بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازار و بێ هێزی لە لەشدا.
12-چارەسەر و بەسوودە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوییەکان.
کرێکار قادر ڕوستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1]
#20-06-2024#