خوار دابنیشە، ڕاست بڕۆ
خواری لە هەموو کاتێکدا هەر خوارییە و زیان و لێکەوتەی خۆی هەیە چ لە دانیشتندا بێت چ لە ڕۆیشتندا بێت، بەڵام لەو ئیدیۆمەدا خوار دانیشتن ئاسایی کراوە تاوەکوو ڕاست ڕۆیشتن بکرێتە مەرج، چونکە وتراویشە: ڕاست بڕۆ بەڕێگای شێریدا بڕۆ، وەکوو هاندان بۆ سەرکەوتنی ڕاستی بەسەرخواری و چەوتیدا کورد دەڵێت: خوار دابنیشە و ڕاست بڕۆ.[1]