کچ زبڵدانە
زبڵدان، گیفۆک، سەرنگووان چونکە ڕۆژانە خۆڵ و خاشاک و زبڵی تێدەکرێت زۆر زوو ڕۆژبەڕۆژ گەورە و فراوان دەبێت، منداڵی کچیش ئەگەر نەخۆش نەبێت زوو نەشونما دەکات و گەورە و پاچەرە دەبێت کوردەواری بۆ زوو گەورە بوونی کچان دەڵێن: کچ زبڵدانە زوو گەورە دەبێت.[1]