سەری لەکن دانێ
لە#هەولێر# و #کۆیە# دا، بە لەلا دەوترێت: لەکن، ئەگەر کەسێک جێگەی متمانە بێت و مرۆڤ بتوانێت هەموو نهێنییەک و ڕاز و نیازێکی لا باس بکات، ئەو کەسەش زۆر نهێنگر و سندوق بێت و ڕاز و نیازەکەی هەڵبگرێت تاسەری لەسەر دادەنێت، ئەوا سەری کەسێکی بڕاویش ببەیتە لای ئەو نهێنییە دەپارێزێت بۆ ئەمە وتراوە: سەری لەکن دابنێ.[1]