ناونیشانی بابەت: هۆکار و نیشانەکانی داخزانی ڕەحم چین؟
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
داخزانی ڕەحم بەهۆی لاوازبوونی بەستەر و ماسوولکەکانی حەوزەوە ڕوودەدات کۆمەڵێک ناڕەحەتی و کێشە بۆ خانمەکە درووست دەکات وەکوو:
-هەستکردن بە قوورسایی لەناو دامێن.
-بینینی شانەی زێ لە دەرەوە یان لە کاتی دەست لێدان هەستی پێدەکرێت.
-خانمەکە وا هەست دەکات کە ناتوانێت میزەڵانی بەتەواوی بەتاڵ بکاتەوە.
-ڕانەگرتنی میز.
-بەشێک لە خانمان لە کاتی دانیشتن وا هەست دەکەن کە لەسەر تۆپێکی بچووک دانیشتبن.
-ئازاری خوارەوەی سک یان پشت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی چین؟=KTML_End=
-منداڵبوونی سرووشتی، بەتایبەت ئەگەر منداڵبوونەکە قوورس بووبێت و پێویستی بە بەکارهێنانی ئامێر کردبێت.
-لەدایکبوونی سرووشتی بۆ منداڵێک کە کێشی زۆربووبێت.
-قەڵەوی.
-قەبزی درێژخایەن یان کۆکەی درێژخایەن.
-ئەو خانمانەی قوورسایی زۆر بەرزدەکەنەوە.
-کەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە دوای وەستانی سووڕی مانگانە (تەمەنی نائومێدی). [1]