ناونیشانی بابەت: پشکنینی (NIPT) چییە و کەی ئەنجام ئەدرێت؟
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ زانینی مەترسی هەبوونی ناتەواوی کرۆمۆسۆمی لە کۆرپەدا بۆ نموونە دیاردەی داون (Down Syndrome )، (Trisomy 13 ,Trisomy 18) و هتد. وە هیچ مەترسییەکی نییە بۆ کۆرپە یان دایکەکە.
لە دوای هەفتەی دەیەمی دووگیانییەوە ئەنجام ئەدرێت تەنیا لە ڕێگەی وەرگرتنی خوێن لە دایکەکەوە و پشکنین بۆ ئەو بەشانەی (DNA)ی کۆرپە (cfDNA) کە لە خوێنی دایکەکەدا هەن دەکرێت..
ئەو خانمانەی منداڵی تریان هەبێت کە کێشەی کرۆمۆسۆمی هەبێت یان ئەگەر لە کاتی دووگیانی لە ڕێگەی پشکنینی ترەوە گومانی هەبوونی ناتەواوی کرۆمۆسۆمی کۆرپەکە کرا دەتوانن ئەم پشکنینە ئەنجامبدەن و بەپێی ئەنجامەکە بڕیار ئەدرێت ئایا پێویست بە پشکنینی زیاتر هەیە یاخود نا و هەنگاوی دواتر چی بکرێت بۆ خانمەکە. [1]