هەر هەوەسێ بۆ نەفەسێ، هەر گەوادێ بۆ تەرەسێ.
تەرەس: وتەیەکە وەک جنێو بە پیاو دەوترێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە هەموو چرکەساتێکدا مرۆڤ گەر جڵەوی ئارەزووەکانی شل بکات، لەوانەیە تووشی ئابڕووچوونێک ببێت، دواتر لەسەر ئەو ڕەفتارە، خەڵکی قسەی پێ بڵێن. مەبەست لەوەیە هەندێکجار کەسێک بەهۆی کەسی خراپەوە خراپتر بێت.[1]