هەر کەس خەسووی مادیرد، چما جوفتێ گا دیرد.
خەسوو: دایکی بووک، دیرد: هەیبێت، چما: وەک، لە کوردەواردا گا بۆ جووتکردن بەکارهاتووە، ئەو جوتیارەی جووتێک گای هەبووبێت، دۆخی ئابووریی باش بووە، بۆ زاوایەک وتراوە بەختی هەبووبێت و خەسووی لەگەڵی باش بێت، بەردەوام دەستی پێوەبێت، بە ئەندازەی داهاتی دوو گا، چاکە و دەستگیرۆیی بکات. [1]