دەقی سزاکانی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ (7) تاوانبارە سەرەکییەکەی دۆسیەی #ئەنفال#
دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق، لە دۆسیەی ئەنفال لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (#21-08-2006# ) دەستی پێ کرد، لە (61) دانیشتندا، کۆی گشتی (1193) سکاڵاکەر و دیدەر و پسپۆڕی ناوخۆیی و بیانی، سکاڵا و شایەدییان پێشکەش کرد، لەوانە (52) سکاڵاکەر، (10) ڕزگاربووی گۆڕی بە کۆمەڵ، (دیدەر، (4) پسپۆڕی بیانی، کە پێکهاتبوون لە (کلایکۆلون سنۆ (1928) ئۆکلاهۆما، لە ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە زانای بواری زانستی بایۆلۆژی، پسپۆڕ لەسەر ئاستی جیهان، ئەسفەندیار ئەحمەد شکری، توێژینەوەی لەسەر ئەو ئاوارانەی دیار بەکر و ماردین کردبوو.. مایکل کۆمفر ترەمبیل پسپۆڕ لە بواری پزیشکی ڕێوشوێنی دیاردە سزاییەکان.. دۆگلاس سکوتی، بە ڕەگەز ئەمەریکی، پسپۆڕ لە بواری چەک و زانستی سزایی).
یەکشەممە ڕێکەوتی (#24-06-2007# ) بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان لەسەر دۆسیەی ئەنفال دەرچوو، لە ڕێکەوتی (#04-09-2007# ) بڕیاری کۆتا درا، تاوانکاران بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سزا دران.
لەبەر ئەوەی پێشتر، تاوانبار #سەددام حسێن# ئەلمەجید ئەلحەسەن عەبدولغەفور عەبدولقادر ئەلناسری ئەلتکریتی سەرۆک کۆماری ئێراق، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (#30-12-2006# ) لەسەر تاوانی دوجەیل لە سێدارەدرا... بۆیە دۆسیەکەی لە تاوانی ئەنفالی لەسەر داخرا.
تۆمەتباران پاش ساغبوونەوەی تاوان لەسەریان بەم شێوەیەی خوارەوە سزا دران:
1 عەلی حەسەن ئەلمەجید، پێنج سزای لەسێدارەدان، یەک زیندانی بەند بوون تا پاشماوەی ژیانی، یەک سزای (15)ساڵ زیندانی، دوو سزای زیندانی بۆ ماوەی (10) ساڵی و دووسزای زیندانی (7) ساڵی.
2 لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم، چوار سزای لەسێدارەدان، دوو سزای زیندانی بەند بوون تا پاشماوەی ژیانی (مٶبد)، یەک سزای زیندانی (15) ساڵی، یەک سزای زیندانی (10) ساڵی و دوو سزای زیندانی (7)ساڵی.
3 فەریق ڕوکن حسێن ڕەشید، چوار سزای لەسێدارەدان و سزایەکی (7) ساڵی زیندانی.
4 سابیر عەبدولعەزیز حسێن، (3) سزای زیندانی بەندبوون تا پاشماوەی ژیانی و سزایەکی زیندانی (10) ساڵی.
5 عەقیدی ڕوکن فەرحان موتڵەگ، (2) سزای زیندانی بەندبوون تا پاشماوەی ژیانی و سزایەکی زیندانی (10) ساڵی.
6 تۆمەتبار تاهیر تۆفیق ئەلحاج یوسف ئەلعانی، بڕیاری بێتاوانی لە تۆمەتی بەشداری لە تاوانی ئەنفالی بۆ دەرچوو.. ناوبراوان بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە پڕۆسەی تاوانی ئەنفال تاوانبار کران.
تێبینی: تاوانباران عەقیدی ڕوکن فەرحان موتڵەگ لە ڕێکەوتی (#03-03-2006# ) لە گرتوخانەی موسڵ و سوڵتان هاشم لە نەخۆشخانەیەکی شاری ناسریە لە ڕێکەوتی
(#2020-07-19# ) مردن، بۆیە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانیان لەسەر جێبەجێ نەکرا.
هەرچی عەلی حەسەن مەجید، لە ڕۆژی (#25-10-2010# ) لە سێدارە درا. [1]