مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب) دەکات.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
بەڕێز مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
22ی حوزەیرانی 2024
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=