ڕۆژی یەکشەممە
23-06-202423-06-2024، لە سەڵاحەددین
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاندرو دیزلی کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە
هەولێرهەولێر کرد.
لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق ئامادەی بوو، مەسعود بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی مەسعود بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.
بارودۆخی سیاسیی ئێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!