ناو: تەیفور
نازناو: بەتحایی
ڕۆژی لەدایکبوون: #08-03-1947#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-09-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
شوێنی کۆچی دوایی: سوید
$ژیاننامە$
تەیفوور بەتحایی، نووسەر، فیلمساز و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە سنە لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواوکردووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی سوپای دانیشدا ساڵێک مامۆستایەتی کردووە.
لە ساڵەکانی 1969 ھەتا 1972 لە (قوتابخانەی سینەما و تەلەڤزیۆنی تاران) لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی. لە سەرەتای دەیەی حەفتاکانی سەدەی بیستەم (پەنجای کۆچیی ھەتاوی) بەھۆی لایەنگریی ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامەتی لە گرووپی ناونراو بە (گرووپی دوازدە) لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی (فەرەح پەھلەوی)دا، دادگایی کراوە و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچووە.
لە کاتی شۆڕشی 1979دا لەگەڵ باقی زیندانییە سیاسییەکاندا ئازاد بووە و گەڕاوەتەوە کوردستان و خەباتی سیاسی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا درێژە پێ داوە.
ساڵی 1985 حیزبی بەجێ ھێشتووە، بەڵام چالاکیی سیاسی خۆی لە تەبعیددا و پاش نیشتەجێبوونی لە سوید درێژە پێ داوە. ھاوکات کە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سویددا مامۆستای فیلمی دێکومێنتار و سینەما بووە، وەکوو نووسەر و پەیکەرەساز چالاکی نواندووە.
تەیفوور بەتحایی منداڵی پێنجەمی بنەماڵەیەکی ھەشت منداڵی دانیشتووی گەڕەکی جۆراوای سنە بووە. بابی مامۆستای قوتابخانەکانی سەرەتایی سنە و دایکی بنەوانی ماڵ بووە. خوێندنی سەرەتایی لە (مەدرەسەی 15 بەھمەن)دا و سیکلی یەکەمی دەبیرستان لە بوعەلی و سیکلی دووەم لە (دەبیرستانی شاپور)دا (ڕشتەی سرووشت) خوێندووە. دوایە چووەتە سەربازی و پاش دەورەی ڕاھێنانی سەربازی، وەکوو مامۆستای سوپای دانش چووەتە تورکەمەن سەحرا (گوندی حەکیماوا، سەربە پارێزگای گونبەدکاووس). بەتحایی دوای گەڕانەوەی بۆ سنە بە مۆژیاری برا گەرورەکەی لە تاقیکردنەوەکانی دەرەکی (کونکوردا) بەشداری کردووە و لە (قوتابخانەی عالی سینەما و تەلەڤیزیۆن)دا وەرگیراوە و ڕشتەی وێنەگرتنی ھەڵبژاردووە. پاش تەواوبوونی خوێندن بۆ کار لە تەلەڤزیۆندا چووەتە شاری شیراز و لەوێ لەگەڵ (کەرامەتی دانشیان) ئاشنا بووە. کەرامەت کە ئەویش پێشتر ھەر لەو قوتابخانەیە خوێندبووی، باوەڕی بە خەباتی چەکداری ھەبووە و ئاشنایەتی تەیفوور لەگەڵ ئەو دەستپێکی قۆناخێکی نوێ لە ژیانیدا بووە.
=KTML_Bold=خەبات=KTML_End=
گەڵاڵەی بارمتەگرتن بریتی بوو لە بەبارمتەگرتنی شاژنی ئێران و کوڕەکەی لە ئاهەنگێکدا کە بۆ دانی خەڵاتی سینەمایی پێک دەھات. بە مەبەستی ئازادی زیندانییە سیاسییەکان لەلایەن (عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادە)وە. ئەم گەڵاڵە درایە گرووپی دانشیان و بەتحایی. کە لەلایەن ئەوانە پێشوازی لێ کرا و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی گەڵاڵەکە کاری لەسەر کرا، بەڵام بەر لە ئەنجام لەلایەن (ئەمیر فەتانەت)ەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ کەرامەتدا بوو و بەدەست ھێنانی چەکی بە ئەستۆ گرتبوو، ڕاپۆرتی درایە ساواک. ھەموو ئەندامانی گرووپەکە جگە لە ئەمیر فەتانەت لە مانگی خەرمانانی 1973دا دەستەبەر کران.
لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکاندا دوو کەسی تر کە ئەندامی گەڵاڵەی تێرۆری شا بوون و سەربە گرووپێکی دیکە بوون لەلایەن یەکێک لە گیراوەکانەوە، ئاشکرا کرا و بە بێ ئەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەم گرووپەدا ھەبووبێ، لەلایەن ساواکەوە تێکەڵ کران و لە یەک دادگادا، دادگایی کران. ئەم پەروەندە بەھۆی ژمارەی دادگایی کراوەکانە بە گرووپی دوازدە ناسران. کە بریتی بوون لە «تەیفوور بەتحایی/ خەسرەو گوڵسوورخی/ مەنوچێھر موقەدەم سەلیمی/ کەرامەت دانشیان/ عەباس سەماکار/ ڕەزا عەلامەزادە/ ئیرەج جەمشیدی/ شکوە میرزادەگی/ مورتەزا سیاپۆش/ مریەم ئیتحادییە/ ئیبراھیم فەرھەنگ/ فەرھاد قەیسەری».
لە دادگای یەکەمدا تەیفوور، خەسرەو، کەرامەت، عەباس، ڕەزا، ئیرەج، مەنووچھر. حوکمی لەسێدارەیان وەرگرت و لە دادگای دووەمدا ئەو حوکمە بۆ پێنج کەسی یەکەم وەکوو خۆی مایەوە. لە قۆناخی (فەرجامەدا یانی کۆتایی) حوکمی تەیفور بەتحایی و عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادە کرا بە زیندانی ھەتاھەتایی، بەڵام حوکمی کەرامەت دانشیان و خەسرەو گولسوورخی بەھۆی بەرگری ئایدۆلۆژی لە دادگادا ھەر بە لەسێدارە مایەوە.
=KTML_Bold=گەڕانەوە بۆ کوردستان=KTML_End=
تەیفوور بەتحایی دوای پێنج ساڵ زیندان لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە لە (3ی خەزەڵوەی 1978) (#24-10-1978# ) ئازاد بوو و گەڕایەوە سنە. پاش ماوەیەک (لە سەروبەندی شەڕی سنەدا) چووە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبدا (زستانی 1982) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب ھەڵبژێردرا و بەرپرسایەتی یەکێتی لاوانی دێمۆکراتی لە ئەستۆ گرت. تەیفوور لە ماوەی چوار ساڵدا چوار فیلمی دێکومێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی کوردانی ڕۆژھەڵات ساز کرد کە ناسراوترینیان نان و ئازادییە. ئەم فیلمانە لە فێستیڤاڵەکاندا (فێستیڤاڵی نان و سینەما لە تەبعید) و لە بۆنە جۆراجۆرەکاندا پیشان دراون. دواتر بەھۆی شەڕی نێوان حیزبی دیموکرات و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) لە ساڵی 1985دا ماڵاوایی لە حیزب کرد. دوای ئازادبوون لە ئەندامییەتی حیزب کۆچی کرد بۆ سوید و زۆربەی چالاکییەکانی لە بواری نووسیندابوو. [1]