هەر کەس لە بەڕەی خۆی پێ زیاد ڕابکێشێ، پێی ئەبڕنەوە.
بەڕە: جۆرێک ڕاخەری کەلەپووریی کوردییە، بە ئامێری تەون دەچنرێت و لە خوری درووست دەکرێت، بێگومان ئەوەی لەسەر بەڕە دابنیشێت و قاچی زۆر درێژ بکات، دەکەوێتە سەر زەوی، مەبەست لەوەیە هەر کەسێک کە سنووری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە دەرچێت، سزا دەدرێت. [1]