هەر کەسە و گیای باسکێک دەڕنێ.
باسک: مەبەست شانی شاخ و لاپاڵی کێوە (فەرهەنگی خاڵ)، وەرزی بەهاران گیای لێ شین دەبێت، لە گوندەکانی کوردەواردا، هەر گوندێک بۆ مەڕدارەکانی، چەند باسک و دەشتێکی بۆ گیا ڕنین هەیە، کەس ناچێتە سنووری کەس، مەبەست کۆبوونەوە و کۆڕێکی کۆمەڵایەتییە کە هەر کەسە و باسی شتێک بکات، کەس لە کەس نەگات. [1]