هەموو ئەڵێی پشقلی بزنێکن.
پشقل: شێوەی خڕە و پاشەڕۆی دانەدانەی ئاژەڵی وردەیە (فەرهەنگی خاڵ)، بەگشتی منداڵ شێوەی ڕووخساری دەچێتەوە سەر باوان، بەڵام هەندێک خێزان هەیە، کۆی منداڵەکانی زۆر بەچڕی شێوەیان لەیەک دەچێت، بە چەند خوشک و برایەک دەوترێت کە هەموویان ڕەش و ناشرین بن و زۆر لەیەک بچن. [1]