هەموو پەنجەیەک وەک یەک نییە.
لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا ڕەفتار و کرداریان جیاوازە، هەروەها هەریەکەیان لە بنەماڵە و خێزانێکی جیاوازدا پەروەردە کراون، بۆیە گوفتار یان ڕەفتار و کرداریان جیاوازی زۆری تێدایە. مەبەست لەوەیە کە هەموو کەسێک لە هەڵسوکەوت و هەستان و دانیشتندا وەک یەک نیین. [1]