هەموو گونڕەشێک، تووشی گونڕەشی خۆی دەبێت.
گون ڕەش: گوندە یان کەسی شەڕانی. لە کۆمەڵگەدا بەهۆی پەروەردەی نادرووستی هەندێک خێزانەوە، کەسی لاسار و یاخی بەرهەم دێت، کە شەڕ بە هەموو شتێک دەفرۆشێت. مەبەست لەوەیە هەموو کەسێکی شەڕانی، لە ژاینیدا مڵۆزمێکی لە خۆی خراپتر بۆ پەیدادەبێت کە پشتی بشکێنێت و چۆکی پێدابدات. [1]