هەقە هەقدارم، زۆرە زۆردارم.
هەق: ڕەوایی. هەندێک کەسایەتی هەن لەناو بنەماڵە و خێزاندا لە کوردەوارییدا پێیان دەوترێت زۆردار، پەلاماری هەموو شتێک دەدەن، لە هەموو سامانێکدا خۆیان دەکەن بە شەریک و بەشێکی دەپچڕن، مەبەست لەوەیە کە کەسێک بەخۆشیی بێت یان ناخۆشیی ئەو شتەی دەیەوێت بیسەنێت. [1]