هەمبانە دڕاوە، نەسەری هەیە نەبن.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە کە شتی وشکەی تێدەکرێت، گەر زیاد لە پێویست شتی تێبکرێت، هەمبانە دەدڕێت و بەکەڵک نامێنێت، بە گفتوگۆیەکی ئاڵۆسکاوی شێواو دەوترێت کە سەر و بنی دیار نەبێت، کەس تێی نەگات و نەزانێت سەرەداوی چۆنە. [1]