ناونیشانی بابەت: پشتگوێ خستنی منداڵ لای دایکان و باوکان
ناوی ئامادەکار: #لەیلا بەرزنجی#
کە دایک و باوک دوورەپەرێزن و نازانن منداڵەکانیان بەچییەوە سەرقاڵن و ئەم پێویستییەی بۆ دابین دەکرێت کە لەگەڵ تەمەنی ئەودا ناگونجێت، وەک لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان منداڵی سەروو یەک ساڵ تەماشاکەرێکی سەرسەختی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، بەبێ ئەوەی لە هیچ بگات کردەوەکانی ناو مۆبایل و ئایپادەکەی دووبارە و دەبارە دەکاتەوە و هەر ئەمەش وای کردووە ڕێژەیی منداڵی ئۆتیزم لە بەرزبوونەوە بێت بەهۆی ئەوەی دابڕاوە لە چواردەوری وەک ڕۆبۆتێکی بەرنامەکراو دێت و دەچێت، ئەمەش وا دەکات لایەنی دەروونی و جەستەیی تێک بچێت و ئارەزووی تێکەڵاوبوونی نەبێت و دوور دەکەوێتەوە لە هەموو شتێک و لە هەموو کەسێک زیاتر تواناى ناو منداڵانی نامێنێت و هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات تەنیا بێت و بە گۆشەگیری دەمێنێتەوه.
نووسەر فایەق سەعید دەڵێت: ئازاردانی دەروونی بە مەبەستەوە بێت یان بێمەبەست، هەندێک جار دایک و باوک منداڵەکانی خۆیان پشگوێ دەخەن ئەم پشتگوێ خستنەش دەکرێت شێوەی جۆراوجۆری هەبێت بۆ نموونە: کاتێک منداڵ لە شوێنێکی نەشیاو یاری دەکات کە مەترسی بۆ سەر ژیانی هەیە دایک و باوک لەوە ئاگاداری ناکەنەوە، بگرە لەوانەشە پێی بڵێت: بە جەهەننەم.
هەروەها بێبەشکردنی منداڵ لە پێویستییەکانی وەک خۆی ژیانێکی پوخت، خۆشەویستیی دەربڕین، ڕووخۆشی، کڕینی یاری...
منداڵ پێویستی بەو کەلوپەلانەیە کە ئارامی دەدات بە دەروونی و کەشێکی خۆشی بۆ فەراهەم دەبێت و ئەمەش کاردانەوەی دەبێت لە دەروونی و هەتا منداڵێکی ئارام و لەسەرخۆی لێ دەردەچێت بە بەراورد بە منداڵێک کە چاوی لە دەستی هاوڕێکەیەتی یاری بداتێ و یاخود لە کەشێکی شەڕانیدا گەورە ببێت منداڵێکی شەڕانگێز دێتە ناو کۆمەڵگە و هەڵسوکەوتی جیاواز دەبێت لەناو هاوڕێکانیدا.
منداڵ پێویستە لە ڕووی دەروونییەوە تێربکرێت لە خۆشەویستی و ڕێز و گوێلێگرتن و ئاگاداربوون لێی. ڕێگەدان بەپرسیارکردن و وەڵامدانەوەی درووست بۆی هەر ئەمەش وا دەکات منداڵ هەست بە بوونی خۆی بکات لەناو خێزانەکەی و هەروەها کاتێک ڕووی لە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکرد کەسایەتییەکی بەهێزی دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەم بابەتەم سوودم لە پەرتووکی نووسەر فایەق سەعید، هەراسانکردنی منداڵ لەنێوان ماڵ و قوتابخانەدا، لا61
[1]