یار لە ڕێوە یا لە جێوە.
هاوڕێی و خۆشەویست یان خزم و کەس وەک کورد دەڵێت: لە دوو جێگەدا تاقیدەکرێنەوە، یەکێکیان گەشت و گەڕانە، ئەوەی تریان سەودا و مامەڵەیە، گەر مرۆڤ لە یەکێک لەو دوو شوێنە لێی بقەومێت، دۆست و دوژمن دەردەکەون، مەبەست لەوەیە دۆست و خزم و کەس لە مامەڵە و گەشتدا تاقیدەکرێتەوە، نەک لە ماڵدا. [1]