یاخوا کەس گەلەی لەپێشەوە نەسڵەوێتەوە.
گەلە: مەبەست لە گەلەبزن یان کۆمەڵێک ئاژەڵە کە پێکەوە بن، نەسڵەوێتەوە: نەسڵەمێتەوە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەشتێک بە کتوپڕی بگەڕێتەوە، واتە: شوانێک کە بزنەگەلێکی لە چیا پێیە، تووشی بەڵا نەبێت و نەسڵەمێتەوە، مەبەست لە نزایەکە کە بۆ کەسێک بکرێت، بۆ ئەوەی لە سەرەتای کارێکدا تێکنەشکێت. [1]