میوان ئاوازۆ، خاوەنماڵ کڵاو گەڵوازۆ.
ئاوازۆ: دەنگ و سەدا و ئاواز. گەڵواز: یان گەڵوازە مەبەست لە هەڵواسینی شتێکە بە شوێنێکدا. مەبەست لەوەیە کاتێک ماڵێکی خانەدان، میوان ڕووی تێدەکات و لە دەرگای حەوشەوە دەنگی دێت، پێش ئەوەی میوانەکە بێتە ژوور خاوەنماڵ خێرا بەپیرییەوە دەچێت و کەلوپەل و پێداویستییەکانی لەدەست وەردەگرێت و ئەوەی پێویست بێت هەڵی دەواسێت.[1]